گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمریکا هۆشداری دایە ڕوسیا: ئەوەی 2014 نەمانکرد دەیکەین

2021.12.08 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هۆشداری دایە ڕوسیا: ئەوەی 2014 نەمانکرد دەیکەین

ناس کورد-

جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمریکای هۆشداری داوەتە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکى ڕوسیا و پێی وتووە، "ئەوەی ساڵی 2014 ئەمریکا نەیکرد، ئێستا دەیکەین ئەگەر ڕوسیا هێرشی زەمینی بکاتەسەر ئۆکرانیا"، ئەوەش بە قسەی جیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمریکا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سولیڤان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى کۆبوونەوە بایدن و پوتین کە لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ئەنجام درا (8ی کانونی یەکەمی 2021) وتی، "سەرۆکی ئەمریکا بە هاوتا ڕوسییەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕێگایەکی تر هەیە ئەویش ڕێگای دیبلۆماسی و کەمکردنەوەى گرژییەکانە."

 

بایدن مەترسی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە لەبارەى کۆکردنەوەى سەرباز و چبەخانە لەلایەن ڕوسیاوە لەسەر سنوری ئۆکرانیا، بەڵام ڕوسیا جەختی کردووەتەوە کە نیازی هێرشی نییە بۆسەر ئۆکرانیا.

 

هەر بە قسەی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمریکا، "بایدن لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە قسەی لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئیتاڵیا کردووە."