گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق تاوتوێی قەدەغەکردنى یەکجاریی تیک تۆک دەکات

2021.12.07 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق تاوتوێی قەدەغەکردنى یەکجاریی تیک تۆک دەکات

ناس کورد-

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس" لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق تاوتوێی قەدەغەکردنى یەکجاریی تیک تۆک کراوە، بەڵام هێشتا بڕیارى کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەوتەى چەند سەرچاوەیەک بۆ "ناس" کە ئاگادارى وردەکاریی گفتوگۆکانن، بەپاساوى ئەوەى تیک تۆک مەترسی لەسەر کۆمەڵگە دروستدەکات و گونجاو نییە بۆ هەندێ تەمەن، لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق داواى گرتنەبەرى رێوشوێن کراوە بۆ قەدەغەکردنى.

 

تا ئێستا بەفەرمى دەستەکە هیچ لێدوانێکى لەو بارەیەوە نەداوە و دیار نییە بڕیارى قەدەغەکردنى تیک تۆک دەدرێت یاخود نا کە ئێستا بووەتە یەکێک لەو بەرنامانەى زۆرترین بەکارهێنەرى هەیە لەسەرتاسەرى عێراق.