ناس کورد-
نرخى نەوت بەرێژەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکى گەیشتە نزیکەى 75 دۆلار، ئەوەش بەهۆى کەمبونەوەى ترس لەنەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا و وەستانى دانوستانە ئەتۆمییەکانى ئێران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 1.49 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە $74.57 دۆلار، هەروەها نەوتى خوى تەکساس 1.71 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 71.20 دۆلار.
هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەرێنرێتەوە بۆ کەمبوونەوەى ترس لەبارەى کاریگەرى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا لەسەر خواست لەسەر وزە و وەستانى دانوستانە ئەتۆمییەکانى ئێران، کە دەبێتە هۆى دواکەوتنى گەڕانەوەى نەوتى ئێران بۆ بازاڕەکان.