گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەیەکى سەرەکى هەولێر بۆ ماوەیەکى نادیار دادەخرێت

2021.12.07 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێگەیەکى سەرەکى هەولێر بۆ ماوەیەکى نادیار دادەخرێت

ناس کورد-

 

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ڕێگای (هەولێر_ کەسنەزان) لەڕۆژی 2021/12/8ەوە تا کاتێکی نادیار دادەخرێت، ئەوەش بەهۆى  دروستکردنی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسەکانی شەقامی 150 مەتری.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتییەکە  (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021) ، بەهۆی دەستپێکردنی دروستکردنی ئۆڤەر پاس وئەندەرپاسەکانی شەقامی 150مەتری لەسەر ڕێگای (هەولێر_ کەسنەزان) لەڕۆژی 2021/12/8ەوە تاکو کاتێکی نادیار ڕێگای سەرەکی بەتەواوی لەهەردووک دیوی هاتن بۆناوشار وچون بۆکەسنەزان دادەخرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیە دەتوانن لادانەکاتیەکان بەکاربێنن کەدەکەوێتە هەردووک دیوی شەقامەکە.