گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەڵوێستێکى نوێ لە ئەمەریکاوە لەبارەى پێشمەرگە

2021.12.07 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە ئەمەریکاوە لەبارەى پێشمەرگە

ناس کورد-

وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەى بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى هێزى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەى داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پشتیوانییە  (سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021)  لەنامەیەکى لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوپاتکراوەتەوە.

 

لەنامەکەدا وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا پێزانینى وڵاتەکەى دوپاتکردووەتەوە بۆ قوربانیانى پێشمەرگە لەشەڕى دژ بە داعشدا.

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە لەسەر کارکردنى هاوبەشى هەرێم و ئەمەریکا لەسەر بنەماى رێزگرتنى هاوبەش.