گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوا ساتدا رزگار کرا

دەرمانێک ژیانى هاوڵاتییەک لەگەرمیان دەخاتە مەترسییەوە

2021.12.07 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
دەرمانێک ژیانى هاوڵاتییەک لەگەرمیان دەخاتە مەترسییەوە

ناس کورد-

 

تەندروستى گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتییەک بەهۆى خواردنى جۆرێکى دەرمانەوە ژیانى کەوتووەتە مەترسییەوە و دواتر نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ژیانى رزگارکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى گەرمیان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو، ھاوڵاتییەک کە تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو دەگمەن بوو بوو و لە ئەنجامی بەکارھێنانی جۆرێکی دەرمان تووشی ھەستیارییەکی توندی قوڕگ بوو و بەڕادەیەک ھەناسەی وەستا و ژیانی کەوتە مەترسییەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە دەستبەجێ دوای داخلکردنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، لەلایەن ستافی نەخۆشخانەکەوە توانرا نەشتەرگەریی بۆ بکرێت و ژیانی رزگار بکرێت.