گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی زیاتر لەبارەى کوژرانی کچ و کوڕەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

2021.12.07 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس زانیاریی زیاتر لەبارەى کوژرانی کچ و کوڕەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

ناس كورد-

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەو کوڕ و کچە گەنجەی تەرمەکانیان بە کوژراوی لە گوندێکی ناحیەی شەمامک دۆزرایەوە، لەلایەن براکانی کچەکەوە و لەسەر کێشەی خێزانی کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (7ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا)."

 

دەشڵێت، "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون."

 

"ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا."