ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەینێ چوارشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2021، مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.
25ی مانگی ڕابردوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی دابەشکردنەکە بەشێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت، هێشتا پرۆسەکە تەواو نەبووە.