گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناس زانیاریی لەبارەی قەیرانی غاز لە سلێمانی ئاشکرا دەکات

2021.12.07 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
ناس زانیاریی لەبارەی قەیرانی غاز لە سلێمانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021، لە شاری سلێمانی قەیرانی کەمی غاز دروست بوو و بەشێکی زۆر لە خاوەن دوکانەکانی بازاڕی غاز فرۆشان لە سلێمانی لە نزیک "فولکەی مامەڕیشە" دوکانەکانیان داخست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوکاندارێک بە پەیامنێری "ناس کورد"ی وت، "100 بتڵ غازم بۆ هات تا کاتژمێر 8:00 هەمووی فرۆشرا، ئەوەندە قەرەباڵغ بوو بە سەرە دابەشمان کرد، بەشێکی قەیرانەکە خەڵک دروستی دەکات، خەڵک هەیە دێت چوار بتڵ پڕ دەکاتەوە." 

 

وتیشی، "هەندێک لە کارگەکانی غاز ئەمڕۆ غازیان بەر نەکەوتووە و بۆیە بەشێک لە دوکانەکان و بریکارەکانی غاز ئەمرۆ غازیان نییە، ناشزانم هۆکارەکەی چییە." 

 

هاوکات فرۆشیارێکی دیکە دەڵێت، "بەهۆی کە کارەبا کەمە و نەوتیش دابەش نەکراوە، بۆیە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان زۆپای غاز بەکاردەهێنن و ئەوەش وا دەکات خواست لەسەر غاز زۆر بێت." 

 

وتیشی، "خاوەن کارگەکانی پێیان وتووین کە تانکەرەکانیان لە کۆرمۆر دوو ڕۆژیان پێ دەچێت تا غاز وەردەگرن، بۆیە ئەو کێشەیە دروست بووە."