گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی شەپۆلێکی دوو ڕۆژەی بەفر و باران لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2021.12.07 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی شەپۆلێکی دوو ڕۆژەی بەفر و باران لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە سبەینێ چوارشەممەوە تاوەکو هەینی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمیش دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، لە ئەنجامی درێژبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی مامناوەندی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکاندا لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە زیاد دەکات بەخێرایی ٢٠ تا ٤٠کم/س. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتەکانی ئێوارەدا شەپۆلێکی پچر پچر و مامناوەندی بارانبارین سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێرەوە دەستپێدەکات و لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە کاریگەری زیاتر دەبێت و درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و بەکاریگەرییەکی لاوازیش سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە." 

 

 ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی ساردیش پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و شەپۆلێکی بەفر بارین لەکاتەکانی شەودا ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەگرێتەوە." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، " زۆرترین رێژەی باران لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەدا پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەریندا ببارێت."