گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپه‌یمانان 25 جار باغۆزیان بۆردومانكردووه‌

سه‌دان چه‌كدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانان كرد

2019.03.12 - 18:49
سه‌دان چه‌كدارى داعش خۆیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانان كرد

 

 

ناس كورد -

 

شه‌ڕڤانانى هێزەكانی سووریای دیموكرات، له‌پاش دوو ڕۆژ موڵه‌تدان بۆ  خۆڕاده‌ستكردنى چه‌كدارانى داعش و  هێرشى زه‌مینى و ئاسمانى له‌ كۆتاى كۆنتڕوڵكردنى ته‌واوى باغوز و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕێكخراوى داعش نزیكبونه‌ته‌وه‌، هاوكات هاوپه‌یمانان له‌ بۆردومانى پێگه‌كانى داعش به‌رده‌وامن.

 

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 12ى ئازار سه‌دان چه‌كدارى داعش خۆیان و خێزانه‌كانیان ڕاده‌ستى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ كردووه‌، و تائێستاش  نزیكەی سێ هەزار چەكداری داعش، لەگەڵ هاوسه‌ر و منداڵەكانیان كە یەك لەسەر سێیان بیانین له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانان ده‌ستگیركراون، هاوكات فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 25 جار كه‌مپى چه‌كدارانى داعشى له‌ باغۆز بۆردومان كردوه‌.

 

مسته‌فا بالى، به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، 500 لەو چەكدارانە عێراقی بوون و ئەو چەكدارانەش هەندێكیان لە شەڕدا بەدیل گیراون و هەندێكیشیان خۆیان رادەستی هێزەكانمان كردووە، ئێستاش لەسەر داوای حكومەتی عێراق و بە رێككەوتن لەگەڵیان بە چەند كاروانێك رادەستیان دەکەنەوە و لەوێ دادگایی دەكرێن.

 

[youtube_video id="Rj_uWF59fuo"]