ناس کورد-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ به‌رپرسی تیمی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له هه‌رێم کۆبووەوە و داوای لێکرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای داعش، پێویست ده‌كات قه‌باره‌و جۆری هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه فراوانتر بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزیری پێشمەرگەی هەرێم (دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل دۆگڵاس، به‌رپرسی تیمی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، تاووتوێی دوایین كرده تیرۆریستییه‌كانی داعش له‌ناوچه جیاجیاكان کرد، هاوكات به‌وردی سه‌رنج و تێبینیه‌كان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری و نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له‌و ناوچانه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "به بەیاخهوه گفتوگۆمانكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك تیمێكی هاوبه‌ش رووبه‌ڕووی تیرۆر و تیرۆریستان ببینه‌وه، له‌ئێستادا داعش پلانی شه‌ڕی گۆڕیوه لهئاشكراوه بۆ جه‌نگی شاراوه، بۆیه ئه‌ركه‌كه قورستره‌و پێویستی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر و پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگی هه‌یه".
وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت، "داوامانكرد، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای داعش، پێویست ده‌كات قه‌باره‌و جۆری هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه فراوانتر بكرێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دووپاتمانكردهوه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و تیمی راوێژكاران جێی بایه‌خی ئێمه‌یه و له‌ئێستادا خوازیاری ئه‌وه‌ین بۆشایی ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق نه‌مێنێت و به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان سه‌قامگیری و ئارامی بۆ ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "به‌رپرسی تیمی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، پشتگیری و به‌رده‌وامی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه."