ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، سبهی سێشهممه مووچهی دهزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وهزارهتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبهی سێشهممه 7ی کانونی یەکەمی 2021، مووچهی مانگی تشرینی دووەمی دهزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.
25ی مانگی ڕابردوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی دابەشکردنەکە بەشێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت، هێشتا پرۆسەکە تەواو نەبووە.