ناس کورد-
وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم هۆشداری دەداتە میدیاکان کە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی داعش بەرهەمیان دەهێنێت، قەدەغەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ""ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، بۆیە هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەو گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە."