ناس کورد-
خوێندکارانى خۆپیشاندەرى زانکۆى سلێمانى رێگەى سەرەکى بەردەم زانکۆیان داخست و دەڵێن داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشێک لە خوێندکارانى خۆپیشاندەر بۆ "ناس کورد" رایانگەیاند، داواى دەرماڵە و دابینکردنى پێداویستى سەرەکى دەکەن بۆ بەشە ناوخۆییەکان و لەسەر شەقام دەمێننەوە خوێندنیان بایکۆت کردووە.