ناس کورد-
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا هێزی پێشمه‌رگه دۆخی گوندی لهێبان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌چنه‌وه ناوچه‌كانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كرمانج عه‌بدوڵا بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى وت "چه‌ند چه‌كدارێكی داعش سه‌رله‌ئێواره‌ی یەکشەممە دوای نوێژی مه‌غریب چوونه‌ته نێو گوندی لهێبان دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه شوێنه‌كانیان جێهێشت و چۆڵیان كردبوو".
دەشڵێت بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له ئێواره‌وه له‌سه‌رخه‌تن "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا بارودۆخه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و پێشمه‌رگه ده‌چێته گونده‌كه و ته‌واوی ئه‌م ناوچانه".
كرمانج عه‌بدوڵا جەختیکردەوە، تا به‌یانی پێشمه‌رگه ده‌چێته‌وه نێو گونده‌كه و ته‌واوی گونده‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چووغ.