گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى پێشمەرگە: داعش راوەدونرا و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە

2021.12.06 - 00:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پێشمەرگە: داعش راوەدونرا و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە

ناس کورد-

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە لەسنورى شێخ بزێنى کەرکوک چەکدارانى داعشیان راوەدوناوە و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، "ئەمشەو ٥/٦ی ۱۲ی ۲۰۲۱ تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی " قەڕە سالم" دا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە. تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".