ناس کورد-
یەکێتى تۆپى پێی عێراق رایگەیاند، سزاى توند چاوەڕوانى هەر تیمێک دەکات کەگرژى و ئاڵۆزییەکەى هاندەرانى هەردوو یانەى هەولێر و شورتەى بەسەردا ساغبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یەکێتى تۆپى پێی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو رووداوە کە لەکاتى یارى هەولێر و شورتە روویدا گوزارشت لەهاندەرانى عێراق ناکات و ئەو مامەڵەیەى کرا لەدەرەوەى گیانى وەرزشییەوە بووە.
جەختیشیکردووەتەوە، بەتوندى مامەڵە لەگەڵ هەر رووداوێکى لەو جۆرەدا دەکەن و توندترین سزاى بۆ دیاریدەکەن و لیژنەى تایبتمەند بڕیارى پێویست لەو بارەیەوە دەدات.
لەیارى نێوان هەولێر و شورتە لە جامى عێراق کە ئێوارەى دوێنێ لەیاریگاى نێودەوڵەتى فرانسۆ هەریرى لەهەولێر بەڕێوەچوو بەڕێوەچوو گرژى و ئاڵۆزى لەنێوان هاندەرانى هەردوویانە دروستبوو، هەردوو یانەکەش یەکترى تۆمەتبار دەکەن.