گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە

2021.12.05 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی (یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " بەھۆی پاکتاوکردن و جەردکردنی ئامارو کارو چالاکیەکان، داوا لەو ھاوڵاتیانە دەکەین کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا نەھاتوون بۆ وەرگرتنەوەی بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی." 

 

لاى خۆیەوە، عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی راگەیاند، زیاتر شەش ھەزار پاسپۆرتی ھاوڵاتیان تەواوکراوە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.  دەبێت ھاوڵاتیان پێش سەری ساڵ پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە دوای ئەو وادەیە خۆیان بەر پرسیار دەبن لە وەرنەگرتنەوەی.
 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕێنمایی هاووڵاتیانی کردووە: 

 

١- پێویستە لە کاتى سەردانت بۆ بەشى پێدانەوەى پاسپۆرت کۆدێک لە خوار ناوەکەتە وەربگریت بدرێت بە کارمەندى بەشى پێدانەوە.

 

٢ - پێوستە بە ناوی سیانی یان ناوی دایک یان بەروار بگەڕێت بۆ ناوەکەت .

 

٣- پێوستە بەفۆنتی عەرەبی بگەڕێت بۆ ناوەکەت، نابێت بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت، بۆ نمونە ناوی (گۆران بە کوران)،(چۆمان بە جومان)،(ڤانیا بە فانیا)،(پەریا بە بەریا)ئەنوسرێت.

 

٤- پێوستە ناوەکان هاوشێوەی پێناس یان کارتی نیشتیمانی بنوسرێت .

 

٥ -  لە کاتى سەردانت بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکى ناساندنى خۆتت پێبێت وەک(پێناس، کارتى نیشتمانى، ڕەگەزنامە )

 

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەى ناوى ئەو هاوڵاتییانەى پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە