گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ڕێکارەکان چین

ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران

2021.12.05 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران

 

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ھاتوچۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران توند کراون و پێویستە ئەوەی ھاتوچۆی ئێران دەکات، کارتی ڤاکسینی ھەبێت و تێستی کۆرۆناشی پێ بێت و ڤیزەشی لێدابێت، بەپێچەوانەوە ڕێگریی لێ دەکرێت .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران (یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، ''ئەو کەسەی بیەوێت بۆ ھەر مەبەستێک لە ڕێی زەوییەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات، پێویستە ڤیزای لێدابێت و ھەردوو ژەمی ڤاکسینیشی بۆ کرابێت و تێستی کۆرۆناشی کردبێت، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات، ئەگەرنا ڕێگەی پێ نادرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەشی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردان بکات، تەنھا ڤێزەی پێویست نییە، ئەگەرنا پێویستە سەرجەم ڕێکارەکانی دیکە بگرێتە بەر.''

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ''ئێستا ھەرێمی کوردستانیش ھەمان ڕێکار دەگرێتە بەر بۆ ھاتنی ھەر کەسێک لە ئێرانەوە، بەڵام بۆ ھەندێک حاڵەت ڕێگەپێدراوە سەردان بکرێت، ئەویش ئەگەر نەخۆشیی کوشندە، یاخود درێژخایەنی ھەبێت و نەتوانێت ڤاکسین لێبدات، ئێمە نووسراوی بۆ دەکەین و ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات.''