گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەی بزانە

نرخی مۆلیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگی یازدە دیاریکرا

2021.12.05 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی مۆلیده‌ ئەهلییەکان بۆ مانگی یازدە دیاریکرا

ناس کورد-

نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای مۆلیده‌ له مانگی ڕابردوودا له ‌نێوان 10 هه‌زار بۆ 11 هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ گۆڕانی به‌سه‌ردادێت كه‌ له‌ کاتژمێر یه‌كی شه‌و بۆ حه‌وتی به‌یانی كار به‌ موه‌لیده‌كانیان ناكه‌ن و كاره‌با دابین ناكه‌ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌، 5ی کانونی یەکەمی 2021، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی تشرینی دووەم له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی مۆلیده‌كان دیاریكرد.


به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌‌، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی رابردودا له‌نێوان (215) بۆ (250) سه‌عاتدا بوه‌ و هه‌ر سه‌عاتێك به‌ (46) چل و شه‌ش دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان ده‌ هه‌زار بۆ یانزه‌ هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.


به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.