گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە

2021.12.05 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ شەش هەزار مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ 10-12 کاتژمێرێک کەم بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەت لە ڕوونکردنەوەکەدا (5ی کانونی یەکەمی 2021) ئاشکرای کردووە کە "ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا دوو هەزار و 800 مێگاواتە."

 

دەشڵێت، "وەزارەت کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمیی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت."