گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەینێ لە ناحیەیەکی سنوری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

2021.12.04 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ لە ناحیەیەکی سنوری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە هاووڵاتیانی دانیشتووی ناحیەی خورماڵ ئاگاداردەكاتەوە، سبەینێ نەوتی سپی لە ناوچەكەیان دابەش دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاووڵاتیانی ناحیەی خورماڵ دەكەینەوە سبەینێ یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021، نەوت دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیانی ناحیەکەدا." 

 

ئەگەرچی چەند جارێک وتەبێژی حکومەتی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەشکردنی نەوت بەشێوەیەکی خاو بەڕێوە دەچێت.