گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەلار؛ گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.12.04 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە قەزای کەلار گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمشەوی شەممە لەگەڕەکی لیواکەی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی ( ع - م -  ح ) لەدایکبووی 2000 لەسەربانی ماڵی خۆیان بەدەمانچە گولـلەی بەخۆیەوە ناوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکارەکەی، لەماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە." 

 

ئەوەش هاتووە، "لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە."