گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهای تمەنی ئێرانی هاڕەی کرد

2021.12.04 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەهای تمەنی ئێرانی هاڕەی کرد

ناس کورد- 

نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلار گەیشتە سەروو 3 ملیۆن تمەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021) بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 27 ھەزار تمەنی ئێرانی.

 

شارەزایانی ئابوری، هۆکاری دابەزینی زیاتری نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار بۆ ناڕوونی دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێننەوە کە تائێستا دیارنییە دەرەنجامەکانی لە بەرژەوەندی ئێران دەبێت یاخود نا. 

 

دابەزینی نرخی تمەن بۆ ئەو ئاستە یەکەم جارە لەمساڵدا تۆمار دەکرێت و پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو گەیشتە 3 ملیۆن و 200 هەزار تمەن.