گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەنجەر پشتڕاستی دەكاتەوە

ڕێككەوتنێكی نێوان بارزانی و خەنجەر ئاشكرا كرا

2021.12.04 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێككەوتنێكی نێوان بارزانی و خەنجەر ئاشكرا كرا

ناس کورد-

مشعان جبوری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزمی سوننە دەڵێت لەگەڵ مەسعود بارزانی رێككەوتووین نەچینە هیچ بەرەیەكی شیعەوە تا ئەوكاتەی گەورەترین لیست تۆماردەكرێت و پاش ئەوە لەسەر حكومەت دانوستانیان لەگەڵ بكەین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری لەپاش دیداری شاندێكی هاوپەیمانییەكە بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر لەگەڵ مەسعود بارزانی (4ی كانونی یەكەمی 2021) لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت: ڕێككەوتین بەیەك ئاست دووری لە لیستە شیعەكانەوە بوەستین تا یەكلابوونەوەی گەورەترین لیست.

 

هەر لەبارەی دیدارەكەشەوە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم لەپەیجی فەرمی خۆی نووسیویەتی: لەگەڵ بارزانی گەیشتینە هەندێك لێكگەیشتنی بنەڕەتی كە دەشێت ڕەوتی سیستمی سیاسی عێراق ڕاست بكاتەوە، بەڵام خەنجەر هیچی لەبارەی ئەو لێكگەیشتنانە ئاشكرا نەكردووە. 

 

هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی خەنجەر و تەقەدوم بەسەرۆكایەتی حەلبوسی دوو لیستی سەرەكی پەرلەمانن لە پێكهاتەی سوننە و لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕكابەری دەكەن.