گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداری

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە

2021.12.04 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکاتەوە کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 2:00 تاوەکو 6:00ی ئێوارە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی پاسپۆرتی سلێمانی: 

 

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١٢/٩) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.