گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ناوی گروپەکە چییە

’’گروپێکی چەکدار بەیعەتیان بە داعش داوە و هێنراونەتە عێراق’’

2021.12.04 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
’’گروپێکی چەکدار بەیعەتیان بە داعش داوە و هێنراونەتە عێراق’’

ناس کورد- 

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه‌ ڕایگەیاند، گروپێك چه‌كداری توندڕه‌و كه‌ تازه‌ به‌یعه‌تیان به ‌داعش داوه‌، له‌ سوریاوه‌ هێنراونه‌ته‌ عێراق و به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌شكراون، دەشڵێت، داعش گه‌شه‌ی كردووه‌ و له‌مه‌ودوا هێرشی زیاتر ئه‌نجام ده‌دات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا محه‌مه‌د ڕۆسته‌م، جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌رى قه‌ره‌ته‌په‌/ حه‌مرین-ی پێشمه‌رگه‌ (شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "داعش له‌ عێراق گه‌شه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ قۆناغی دانانی بۆمب و شوان كوشتن و خه‌ڵك ڕفاندنیان تێپه‌ڕاندووه‌، له‌مه‌ودوا چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا بوونیان بسه‌لمێنن."

 

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "گروپێك چه‌كداری 200 كه‌سی كه‌ پێیانده‌وترێت (جوندوڵا) و پێشتر جیابوون له‌ داعش، به‌ڵام تازه‌ به‌یعه‌تیان به‌ داعش داوه‌ و له‌سوریاوه‌ هێنراون بۆ عێراق، به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شكراون بۆ ئه‌نجامدانی هێرش."

 

هاوکات به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌، "كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش کە هەندێک به‌ برای و هه‌ندێك به‌كوڕه‌مامی ناوی ده‌به‌ن، چووەتە ناوچەکە و گۆڕانكاری زۆری كردووه‌ له‌ كه‌تیبه‌كانی داعشدا، هۆشداریشی پێداون گه‌ر چالاكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات."

 

لیوا محه‌مه‌د ڕۆسته‌م باسی لەوەشکردووە، "هێزه‌ عێراقیه‌كان كامێرای حه‌راریان هه‌یه‌، تا ج وجۆڵى شه‌وانی داعش ببینن، هه‌ر كامیرایه‌ك به‌ درع ڕوپۆشكراوه‌ و له‌كاتی به‌كارهێنانیاندا، ده‌رگای درعه‌كان ده‌كرێته‌وه‌، تا به‌كامیراكان ناوچه‌كه‌ ببینن، شەوی ڕابردوو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی درعی كامیراكاندا، به‌چه‌كی قه‌ناس كامیراكه‌یان شكاندووه‌، تا چالاكی بكه‌ن و نه‌بینرێن، پێكانی كامیراكان به‌و ده‌قیقیه‌ جێی سه‌رسوڕمانه."‌

 

له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، داعش له‌چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌كان، به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان برینداربوون.