گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قائیمقامییەت نرخی گه‌راجه‌كان له‌ شاری سلێمانی دیاری دەکات

2021.12.04 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامییەت نرخی گه‌راجه‌كان له‌ شاری سلێمانی دیاری دەکات

ناس کورد- 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، گەراجی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ سێ جۆر پۆلێن کراون و نرخی هەرسێکیشیان ئاشکرا دەکات کە بۆ پێنج کاتژمێر لە هەزار دینارەوە تا هەزار و 500 دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیار جه‌مال، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌شاری سلێمانی سێ‌ جۆر گه‌ڕاج هه‌یه‌ كه‌ نرخه‌كانیان به‌م جۆره‌یه‌: 

 

- جۆری A: ئه‌و پاركانه‌یه‌ كه‌ چه‌و ڕێژ یان خۆڵن، بۆ 5 كاتژمێر هه‌زار دیناره‌.

 

- جۆری B: ئه‌و پاركانه‌ی كۆنكرێت یان قیرن‌و چه‌رداغیان هه‌یه‌ بۆ 5 كاتژمێر 1250 دیناره‌.

 

- جۆریC : ئه‌و پاركانه‌ی له‌باڵه‌خانه‌‌و بیناكاندان‌و داخراون بۆ 5 كاتژمێر 1500 دیناره‌.

 

وتیشی، "بۆ هه‌ر جۆرێكیشیان ئه‌گه‌ر له‌ 5 كاتژمێر زیاتر بوو، ئه‌وا خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه‌ بڕیار ده‌دات چ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه‌ ئه‌وان ڕێگه‌ پێدراون تاوه‌كو دوو ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌كه‌ وه‌ربگرن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " مه‌رجه‌ هه‌موو گه‌ڕاجێك مۆڵه‌تی هه‌بێت‌ و كامێرای چاودێری تێدا بێت‌ و تابلۆی هه‌بێت‌ و نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه‌ نوسرابێت‌ و سیاجی هه‌بێت‌ و هه‌روه‌ها ته‌والێتی تێدابێت".

 

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر ئۆتۆمبێل ڕابگیرێت هه‌ر هه‌مان نرخه‌ دیار جه‌مال ڕونیكرده‌وه‌، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌لكترۆنی پێشكه‌وتوو نییه‌ له‌گه‌ڕاجه‌كاندا تاوه‌كو كاتی هاتن‌ و چوونی ئۆتۆمبێله‌كان دیاریبكات، بۆیه‌ ناتواندرێت كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ی لێبسه‌ندرێت كه‌ دیاریكراوه‌." 

 

سه‌باره‌ت به‌و گه‌ڕاجانه‌ی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕاج سه‌یاره‌ ڕاده‌گرن‌ و پاره‌ش له‌ هاسووڵاتیان وه‌رده‌گرن دەڵێت، ""ئه‌وه‌ سه‌رپێچییه‌ و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانێت سكاڵا بكات له‌خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه‌‌ و ئێمه‌ش ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " هه‌ر هاوڵاتییه‌ك كێشه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (0770867777) یاخود ژماره‌ (100) ی (JCC)ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكات، یان سه‌ردانی قائیمقامییه‌ت بكات‌و سكاڵا بنوسێت." 

 

له‌باره‌ی بڕی سه‌رپێچییه‌كانیشه‌وه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "بۆ جاری یه‌كه‌م بڕی 250 هه‌زار دیناره‌‌ و له‌جاری دووه‌مدا بڕی 500 هه‌زار دیناره‌، بۆ جاری سێیه‌م داخستنی گه‌ڕاجه‌كه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ‌ و ئه‌گه‌ریش دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامبوو له‌سه‌رپێچیكردن ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه‌."