گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر خاڵێک ڕێککەوتن

2021.12.04 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر خاڵێک ڕێککەوتن

ناس کورد- 

کۆبوونەوەی شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کۆتایی هات و تیایدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کاری هاوبەش بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق (شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "  کۆبوونەوەیەکی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی یەکخستنی هەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەروەها بەردەوامبوون لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان سەرکردە سەربازییەکانی هەردوولا."