ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا ڕێژەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە بۆ نزمترین ئاست دابەزی، دەشڵێت، بڕیاری پێدانی ژەمی (سێیەم)ی ڤاکسین چووەتە باری جێبەجێکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار کەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و مردن تۆمارکراوە لەماوە 24 کاتژمێری ڕابردوو.
تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوەبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی 12 ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشیە.
بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن.
هیوادارین ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسین نەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکاریەکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکو تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا و داخلبوونی نەخۆشخانە و خونەخواستە تووشی مردن نەبن.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
4 دیسێمبەر 2021