گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

پۆڵ بریمەر ستایشی خواردنی کوردی دەکات.. ئەى خەڵکی عێراق؟

2021.12.04 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵ بریمەر ستایشی خواردنی کوردی دەکات.. ئەى خەڵکی عێراق؟

ناس کورد-

پۆڵ بریمەر، یه‌كه‌م حاكمی ئه‌مه‌ریكی دوای شەڕی 2003ی لە عێراق ڕایگەیاند، داگیرکردنی عێراق لە هەموو حاڵەتێکدا ڕووی دەدا، تەنانەت ئەگەر ئەلبێرت ئەلگۆر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2000 لەجیاتی جۆرج دەبلیو بۆش سەرکەوتنی بەدەست هێنابا و دەڵێت، عێراقییەکان عەقڵیەتییەکی زۆر توندیان هەیە بەڵام زۆر حەزی لە خواردنی عێراقییەکان بووە بە تایبەت خورادنی کوردەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆڵ بریمەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەیەکی کەناڵی MBC دەڵێت،  "ئێمە چەکی کۆمەڵکوژمان لە عێراق نەدۆزیەوە و دڵنیاش نیم کە ئەصڵەن هەر هەبووە یاخود نا."

 

دەشڵێت، "گرنگ نییە بەلامەوە خەڵکی عێراق منی خۆشدەوێت یاخود نا، من نەڕۆشتم بۆ ئەوێ تاوەکو پێم سەرسام بن یاخود بمنرخێنن، من بۆ ئەرکێکی سەرەکی خۆم چووم".

 

برێمەر وتیشی، "ئیمە هاوکاری عێراقییەکان بوین بۆ بنیادنانی ئەو وڵاتەی کە خۆیان دەیانویست، پێم وایە ئەوان گەیشتوونەتە ئەو کارە چونکە ئێستا ئەوان سیستەمێکی هەڵبژاردنیان هەیە".

 

لەبارەى پرسیاری ئەوەی باشترین کەس کێ بووە کاری لەگەڵ کردووە لە عێراق، بریمەر دەڵێت، "زۆر سەختە کە تەنها کەسێک هەڵبژێرم، بەڵام ئەتوانم ئەوەت پێ بڵێم کە زۆر حەزم لە خواردنی عێراقی بوو، بە تایبەت خواردنی کوردەکان."

 

وتیشی، "سەرەڕای ئەوەی لە مێژوودا خوێندومە، بەڵام زانیاریم لەسەر عێراق سنووردارە، چونکە هەرگیز لەوێ نەبووم" و ڕوونیشیکردەوە کە "من زۆر حەزم لە چێشتلێنانەی عێراقی بوو، من خۆم چێشتلێنەر بووم و حەزم لە خواردنە."