گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ عەبادی دانیشتوون

پارتی هەڵوێستێكی لە ئەگەری گەڕانەوەی عەبادی ئاشكرا كرد

2021.12.04 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هەڵوێستێكی لە ئەگەری گەڕانەوەی عەبادی ئاشكرا كرد

ناس كورد-
عەرەفات كەرەم، ڕاوێژكار لە بارەگای بارزانی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە دووری زانی ڕازی ببن لەسەر گەڕانەوەی عەبادی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەرەفات كەرەم لە دیمانەیەكدا لە بەرنامەی "لعبة الكراسي" كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی كانونی یەكەمی 2021) لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هەڵوێستیان چی دەبێت ئەگەر حەیدەر عەبادی وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران پێشكەش بكرێت. ڕایگەیاند "بەدووی دەزانم ڕازی ببین".

 

ئەم هەڵوێستەی بەرپرسەكەی پارتی لە كاتێكدایە ناوی عەبادی وەك یەكێك لەو كاندیدانە باس دەكرێت كە ئەگەری هەیە بەرەی ناڕازی شیعە پێشكەشی بكەن بۆ سەرۆكایەتی وەزیران. لە ماوەی پێشووشدا بەنگین ڕێكانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان سەردانی حەیدەر عەبادی كردبوو بەبێ ئەوەی هیچ لایەكیان ناوەڕۆكی دیدارەكە ئاشكرا بكەن.

 

چاودێران پێیانوایە تا ئێستا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، زۆرترین چانسی مانەوەی لە پۆستەكەی هەیە، بەو پێیەی دروستكردنی سازان لەناو شیعە لەسەر كاندیدی تر قورسە، جگە لەوەش عەبادی ڤیتۆی مالیكی و بەشێكی بەرچاو لە سوننەكان و كوردیشی لەسەرە، لەبەرامبەردا كازمی پشتیوانی زۆری سەدری هەیە كە براوەی یەكەمە لەگەڵ لایەنە كوردییەكان و سوننەكان و لە ناو شیعەش حەكیم پشتیوانی لێ دەكات.