گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ شەممە

2021.12.03 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ شەممە

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ شەممە کەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرمیش بە جێگیری دەمێنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021، لە ئەنجامی کاریگەری بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێم لە ساماڵەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور بەدرێژای کاتەکان، پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەدا بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١٥ پلە، ھەولێر ١٦ پلە، دھۆک ١٥ پلە، ھەڵەبجە ١٦ پلە  کەرکوک ١٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٠ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ١٤ بۆ ١٥ پلە دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خێرایی با ئاسایی دەبێت لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ١٠تا ١٥کم/س."