گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش

محەمەدی حاجی مەحمود داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

2021.12.03 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەدی حاجی مەحمود داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

ناس کورد-

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگە کرد و دەڵێت، "گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە دەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا محەمەد حاجی مەحمود (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە خوای گەورە دواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەو پەلامار و هێرشە تیرۆریستییەی شەوی ڕابردوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبوری و ئارامیش بە دڵی خێزانی که‌سوکاری شەهیدەکان ببه‌خشێت، هیوای چاک بونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، "گرووپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌ بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی ڕووبەڕوویان ببینەوە." 

 

‎ئەوەشی خستووەتەڕوو، " داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە دەتوانین بەو ئەرکە هەستین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی کە جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان." 

 

باسی لەوەشکردووە، "دەخوازین هەرچی زووترە ئەو هێزانەی لە سەنگەری ڕووبەڕووبونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە ڕووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە."