گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی باڵا وەڵام دەداتەوە

کێن ئەو چەکدارانەی هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و هاووڵاتیان؟

2021.12.03 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
کێن ئەو چەکدارانەی هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگە و هاووڵاتیان؟

 

ناس کورد- 

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری مەخمور - گوێری هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەی کە هێرش دەکەنە سەر گوندەکان و پێشمەرگە داعشی عێراقی و بیانیین، دەشڵێت، "حکومەتی سەدامیش نەیتوانی شەڕی پارتیزانی بکات، بەڵام ئێمە چارەسەری ئەو دۆخەمان دۆزیوەتەوە و بەمزووانە کێشەکان چارەسەر دەکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێستا داعش شەڕی پارتیزانی دەکات، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوەش قورسە، چونکە حکومەتی سەدامیش کاتی خۆی نەیتوانی ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانیی پێشمەرگە ببێتەوە." 

 

وتیشی، "ئەو دۆخە بە ئامێری پێشکەوتوو و بە دوربینی حەراری و شەو چارەسەر دەکرێت، ئێمە نیمانە و هاوپەیمانان و بەغدا پێمان نادەن، تائێستا ڕێگەشیان نەداوە بیکڕین، بەڵام لەئێستادا چارەسەرێکمان دۆزیوەتەوە و بەمزووانە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین." 

 

لەبارەی ئەوەی کە کێن ئەو چەکدارانەی هێرش دەکەن، سیروان بارزانی باسی لەوەکرد، "سەرجەم ئەو چەکدارانە داعشن و بەشێکیان عێراقین و لەئێستادا بەشێکیشیان بیانین، ڕاستە داعش وەک ڕێکخراو کۆتایی هاتووە، بەڵام  ئەو بیری توندڕەوییە هەر ماوە و هێشتا بەردەوامە." 

 

لەبارەی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، باسی لەوەکرد، فەرمانی دروستکردنیان دەرچووە و کارەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.