گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

2021.12.03 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئیدانەی پەلامارەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعشی کرد و ڕایگەیاند، "داوا لە ‌برایانمان دە‌كە‌م، برا پێشمە‌رگەكانمان، وریاتر بن لە‌ پاراستنی ژیانی خۆیان وە‌ك چۆن خاك و نیشتمانە‌كە‌یان دە‌پارێزن، چونكە‌ دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌یی و قورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "پە‌لامارە‌كانی  تیرۆریستان و شە‌ھیدبوونی پێشمە‌رگە‌ و ھاوڵاتی سڤیل لە‌ دە‌ڤە‌ری قە‌رە‌چوغ بە‌ توندی ئیدانە‌ دە‌كە‌ین، پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی كە‌سوكارە‌كانیان دە‌كەین و ھیوای زوو چاکبوونە‌وە‌ بۆ بریندارە‌كان دە‌خوازین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "گرووپی تیرۆریستی و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌، بۆیە‌ ئە‌ركی سە‌رشانی ھە‌موولایە‌كمانە‌، بە‌ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان و ھاوكارانمان لە‌ ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كان لە‌و مە‌ترسییە‌ ووردتر بە‌ئاگا بین، ئە‌م جارە‌ تە‌نھا لە‌ رووی سە‌ربازییە‌وە‌ رووبە‌روویان نە‌بینە‌‌وە‌، بە‌ڵكو بیر و شانە‌ نوستووە‌كانیشیان لە‌بن بێنین، چونكە‌ بیری توندڕە‌وی بە‌كردە‌یی چێندراوە‌ و پێویستە‌ ئە‌و بیرە‌ توندە‌ لە ‌پاڵ چارەسە‌رە‌ سە‌ربازییە‌كە‌دا‌ ریشە‌كێش بكرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داوا لە ‌برایانمان دە‌كە‌م، برا پێشمە‌رگەكانمان، وریاتر بن لە‌ پاراستنی ژیانی خۆیان وە‌ك چۆن خاك و نیشتمانە‌كە‌یان دە‌پارێزن، چونكە‌ دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌یی و قورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌."