گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادوەرێک: واژوو کردنی بڕیارێکی جیابوونەوە قورسترە لەلام لە بڕیارێکی لەسێدارەدان

داوا لە مامۆستایانى ئاینى سلێمانى دەکرێت ڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەى تەڵاق

2019.07.09 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
داوا لە مامۆستایانى ئاینى سلێمانى دەکرێت ڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەى  تەڵاق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی کۆبووەتەوە، داوای لێکردوون ڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەی تەڵاق لەناو هاوسەراندا، کە بە شێوەیەکی بەرچاو ئەو حاڵەتە زیادیکردووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لە کۆبوونەوەى لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستاى ئاینى شارى سلێمانیدا، داوای لێکردوون، ڕۆڵی گرنگی خۆیان ببینن لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە خێزانییەکان و کەمکردنەوەی ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوە، کە ڕێژەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە و پێویستە هەوڵی کەمکردنەوەی بدرێت. . جاسم جەزا ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی تەڵاق، نەبوونی هۆشیاری و ڕۆشنبیری خێزانی و کۆمەڵایەتییە، بەتایبەتی کە زۆربەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە ئەو هاوسەرانەن کە تازە هاوسەرگیریان کردووە و ئەزموونی ژیانیان نییە، کە ئەرکی مامۆستایانی ئاینییە ڕێنمونیان بکەن و هۆشیاری و ڕۆشنبیری بڵاوبکەنەوە. . سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی جەختیکردووەتەوە: "دیاردەکە هێندە دڵگرانم دەکات کە واژوو کردنی بڕیارێکی جیابوونەوە، قورسترە لەلام لە بڕیارێکی لەسێدارەدان". . ئەو ڕێکارەی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لەکاتێکدایە، پێشتر ناس کورد لە ڕاپۆرت و بەدواداچوونێکى تایبەتدا ئاشکراى کرد، لە ساڵی 2018دا بەراورد بە ساڵی 2009 ڕێژەی تەڵاق دوو هێندە زیادیکردووە، هەربەپێی ڕاپۆرتەکە زۆرترین ژمارەی تەڵاقیش بەپێی پارێزگاکان دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی. . .