ناس کورد-
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بارهی پهلامارهكهی شهوی رابردووی چهكدارانی داعش له سنووری قهزای مهخموور پهیامێكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، پێویستە هەرچی زووە، هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەهێزتر و تۆکمەتر بکرێت و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " تیرۆریستانی داعش، بوونەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە هەرچی زووە، هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەهێزتر و تۆکمەتر بکرێت و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بهێنرێت و ژیانی پێشمەرگە و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، پارێزراو بێت".
زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێك لە سەرۆكایەتی هەرێمەوە لەبارەی هێرشەكانی داعش