ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکان دەکاتەوە، پێداچوونەوە بکەن بە ساڵی دروست کردنی بینای قوتابخانە کە لە بەشی پێکهاتەی قوتابخانە لە سیستەمی e-parwarda.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان
بابەت - گشتاندن
تکایە ئاگاداری قوتابخانەکان بکەنەوە پێویستە تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٥ ، پێداچوونەوە بکەن بە ساڵی دروست کردنی بینای قوتابخانە کە لە بەشی پێکهاتەی قوتابخانە لە سیستەمی e-parwarda، نووسراوە (ساڵی دروستکردنی باڵەخانە) ، وە ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن بە قوتابخانەکان کە تەنها قوتابخانەی ڕەسەن ئەو زانیارییە پڕدەکاتەوە (قوتابخانەی میوان پێویست ناکات ئەو زانیارییە پڕبکاتەوە).
خۆگر خالید اسماعیل
سەرۆکی لیژنەی e-parwarda
ب. گشتی پەروەردەی سلێمانی