ناس كورد_
لە ئاكامی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجەی بناری چیاە قەرەچوخ سێ برا كە كوڕی موختاری گوندەكە بوون و دواتر حەوت پێشمەرگە لە دوو ڕووداوی جیادا گیانیان لە دەست دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی لێدوانی ئەفسەرانی فەرماندەیی هەولێری پێشمەرگە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (3ی كانونی یەكەمی 2021)، شەوی ڕابردوو، رائیدێک و نەقیبێکی پێشمەرگە لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی تر لەکاتی هەوڵدان بۆ رێگری لە دەربازبوونی چەکدارانی داعش کە هێرشیان کردبووە سەر گوندی خدرجیجە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە گیانیان لەدەست دا.
ئەم ڕووداوە بەدوای ئەوەدا هات چەكدارانی داعش لەمیانەی پەلاماردانی گوندی خدرجیجەدا، 3 کوڕی موختاری گوندیان كوشت دوو ئافرەتیش برینداربوون.
چەند ڕۆژێك بەر لە ئیستا داعش لە سنوری كوڵەجۆی گەرمیان لە هێرش و تەقاندنەوەی بۆمبدا شەش پێشمەرگەی كردە ئامانج و لە ئاكامدا سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.