ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییهكی بڵاوكردهوه و تێیدا كاتی دهوامی فهرمانگهكهی دیاری كردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له ئاگادارییهكهدا پاسپۆرتی ههولێر (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشهویست دهکهینهوه کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (05/12/2021) تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (09/12/2021)، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " "داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی دیاریکراودا سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان."