گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوربانیی هەیە

داعش لە سنورێکی دیکەوە هێرشی کرد

2021.12.02 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
داعش لە سنورێکی دیکەوە هێرشی کرد

ناس کورد- 

ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له‌ بناری چیای قه‌ره‌چووغ هێرشیان كردووەته‌ سه‌ر دوو گوند و تا ئێستاش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ته‌قه‌ به‌رده‌وامه‌ و بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و برینداریش هەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مشه‌و (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر هەردوو گوندی خدرجه‌ و لهێبان لە بناری چیای قه‌ره‌چووغ و دانیشتووانی گوندەکانیش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. 

 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی داعش چەند هاووڵاتییەکی گوندەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. 

 

هاوکات سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخمووری پێشمەرگە بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "داعش هێرشی کردووە و ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوامە،"شەهید و بریندار لە خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگەش هەن."