گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

2021.12.02 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

ناس کورد- 

 

نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ده‌گاته‌ هه‌رێمى کوردستان و دڵنیاییش دەدات لەوەی ناردنی پارەکە تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌غدا (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که‌ بۆ‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدادا کراوه،‌ ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ تاکو کۆتاییى ساڵ به‌بێ گرفت به‌رده‌وام ده‌بێت، حکومه‌تى عێراق هیچ کێشه ‌و گرفتێکى نییه‌ و ئاماده‌یه‌ مانگانه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بداته‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌تنه‌ى که‌ ئێستا له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه‌، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ به‌پێى پرۆژه‌یاساى نوێى دارایى (بودجه‌ى ساڵى داهاتوو) به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".

 

باسی لەوەشکردووە، ''له‌ ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ ساڵى داهاتوو به‌پێى یاساى ئیداره‌ى مالى، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ 200 ملیاره‌که‌ى هه‌رێمه‌وه‌ و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه‌ له‌و ڕووه‌وه‌".