گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پێنج خاڵ لە سەدرەوە بۆ ڕكابەرەكانی لەبارەی حكومەتی نوێ

2021.12.02 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج خاڵ لە سەدرەوە بۆ ڕكابەرەكانی لەبارەی حكومەتی نوێ

ناس كورد-

سەرۆكی كوتلەی سەدر لەپاش دیداری ئەمڕۆی ماڵی هادی عامری، ناوەڕۆكی ئاخاوتن و مەرجەكانی موقتەدا سەدری بۆ سەركردە شیعەكان ئاشكرا كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی حەسەن عەزاری سەرۆكی كوتلەكە (74 كورسی) كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی یەكەمی 2021) لە دیداری ئەمڕۆ سەدر جەخت لە پێنج خاڵ كردووەتەوە:

 

1_ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

 

2_ موقاوەمە پێشتر و لەمەولاش سەدری دەبێت

 

3_ گەڕانەوە تەنها بۆ مەرجەعییەتی نەجەف وەك سەرچاوەی هەمووان

 

4_ ڕەتكردنەوەی سازان و پشك پشكێنە

 

5_ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سازش نەكردن لە ئامانجەكان

 

موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر بە خەتی خۆی لەپاش كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری پەیامێكی دوو دێڕیی بڵاوكردەوە لەبارەی حكومەتی داهاتوو كە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی دەبێت و هی زۆرینەی نیشتمانییە.   

 

پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە، فادی شەممەری لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی، ئەوەی ئاشكراكرد (2ی كانونی یەكەمی 2021) كە سەركردەی هێزە شیعەكان بەئامادەبوونی سەدر و مالیكی و حەكیم و خەزعەلی و هادی عامری و سەركردەكانی تر ڕێككەوتوون لەسەر پاراستنی عێراق لە خزان بەرەو شەڕی ناوخۆ.     

  

هەروەها وتیشی كۆبوونەوەكە هاوڕابووە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو تەوافوقی "بەسازان" بێت، بەڵام دابەشكردنی وەزارەتەكان بە گوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن بێت.     

  

بەقسەی شەممەری ئامادەبووان كۆك بوون بەسەر گەیشتن بەدیدێكی سیاسی هاوبەش و یەكگرتوو، لەگەڵ درێژەدان بەدیدارەكان بۆ ئامادەكردنی وەرەقەیەكی یەكگرتوو تا ببێتە بنەمای بەرنامەی كاری حكومەتی داهتوەە.     

  

هەروەها لەبارەی كوتلەی زۆرینە رێككەوتوون لیژنە دروست بكەن بۆ گفتوگۆ لەبارەی وردەكارییەكان.