گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی لە کەناڵەکەوە پەخش کرا

بەوێنە؛ پەخشی کەناڵێکی کوردی هاک کرا

2021.12.02 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ پەخشی کەناڵێکی کوردی هاک کرا

ناس کورد- 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کەناڵی "کۆڕەک تیڤی"بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر هاككرا و کەناڵەکەش لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "سیاسەتی  کەناڵەکەمان سیاسەتێکی کوردی و کوردستانی بووە، هیچ کاتێک کەناڵەکەمان دژی هیچ لایەنێک و هیچ وڵاتێک نەبووە، تەنها کاری کەناڵەکەمان خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هونەری کوردستان بووە، بەڵام دیارە هەندێک لایەن ترسیان لە هێزی هونەر و موسیقای کوردی هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " نزیکی دوو هەفتەیە بە بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر کەناڵەکەمان بۆ مەبەستی هاککردن، بەداخەوە ئەمڕۆ بەیانی بۆ ماوەی کاتژمێرێک توانیان کەناڵەمان هاک بکەن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ ئەم مەبەستە داوای لێبورن لە بینەرانمان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین."


لەکاتی هاک کردنی کەناڵەکە، هاککەران ئەم وێنەیە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە دانا. 

 

me_ga.php?id=4803