گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش كۆبوونەوە

ڕاگەیەنراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتییەوە

2021.12.02 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێك لە مەكتەبی سیاسی پارتییەوە

ناس كورد_

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی كەمبوونەوەی كورسییەكانی حیزبەكەی بڵاوكردەوە و دوو لایەن تۆمەتبار دەكات بە دەستخستنە ناو پرۆسەی درێژكردنەوەی تانەكان. ئەمەش دەقی پەیامەكەیە: 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.

 

دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری کۆبوونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین و، بە پێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە، لەو روانگەیەوە لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و، ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیەنین.

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ـی ١٢ـی ٢٠٢١