کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە)وە تەرمی مێردمنداڵێك لە ناحیەی ڕزگاری دۆزراوەتەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی نادیارە بەهۆی ئەوەی جەستەی شێواوە و هیچ کەسیش لەسەر دۆسییەکە دستگیرنەکراوە. . موقەدەمى مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە) تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە کە مێردمنداڵێکە، بەڵام بە دیاریکراوی نازانن تەمەنی چەندە و تائێستا ناسنامەی دیارنییە. . بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بەهۆی ئەوەی ماوەیەک پێش دۆزینەوەی تەرمەکەی لەبەر خۆردا بووە، بۆیە جەستەی مێردمنداڵەکە شێواوە و لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەدان لە تەرمەکە بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و هەروەها هۆکاری کوشتن یاخود گیانلەدەستدانی. . قەدوری ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا هیچ کەس لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرنەکراوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی ڕۆژی (یەکشەممە) لە نزیک گوندی سەید خەلیل سەر بەناحیەی ڕزگاری تەرمی مێردمنداڵێک دۆزراوەتەوە. .