گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشینەی هەیە

پۆلیس: فێڵبازێكمان لە سلێمانی دەستگیركرد

2021.12.02 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس: فێڵبازێكمان لە سلێمانی دەستگیركرد

ناس كورد_

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد كه‌ فێڵی‌ له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو لە كڕین و فرۆشتندا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی بڵاوی كردەوە (2ی كانونی یەكەمی 2021) : دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵی‌ لێكڕیون، به‌ڵام به‌فێل و بیانووی‌ جیاواز پاره‌كه‌ی‌ نه‌داونه‌تێ، هێزه‌كانی‌ پۆلیس پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانیویانە تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكەن. 

 

هەروەها دەڵێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ط، أ) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 456 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیس تۆمه‌تباری‌ ناوبراو پێشینه‌ی‌ هه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌مان تاوانی‌ فێڵكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه‌.