گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانى دامەزراندن بۆ نزیکەى 50 دادوەر دەرکرا

2021.12.02 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانى دامەزراندن بۆ نزیکەى 50 دادوەر دەرکرا

ناس کورد-

 

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە کەدەست "ناس کورد" کەوتووە،  به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌ (71 له‌ 1/12/2021) و پشت به‌ فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (272)ی ساڵی 2021 و به‌ پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره‌ (د-1099 له‌ 5/9/2021) و به‌دی كردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه‌ كه‌ ژماره‌یان (47)ـه‌ و دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بۆیان ده‌ستنیشان كراوه‌ ده‌ست به‌ كار ده‌بن.